دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکەنەوە

‌ئەرشیف

وێستگە نیوز-

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند لەم هەفتەیەدا دەست دەکرێتەوە بە ئەنجامدانی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت و ئاشکراشیکرد هەندێک لەو ناکۆکیانەی بوبونە هۆی ساردی لە دانوستانەکان، چارەسەرکراون.

سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند "لە ناوەڕاست یان کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست دەکەینەوە بە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تر".

سەرچاوەکە کە پێی باش نەبوو ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەشکرد زۆرێک لەو خاڵە ناکۆکانەی لە نێوان لایەنە سیاسیەکان و بە تایبەتی پارتی و یەکێتیدا هەبوون چارەسەرکراون.

ئەو سەرچاوەیە ڕونیشیکردەوە "لەم گەڕەی دانوسانەکاندا دەچنە سەر باسکردنی وردەکاریەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و دابەشکردنی پۆستەکان".

سەبارەت بە داواکاریەکەی یەکێتی کە جەخت لەوە دەکاتەوە هەرێم و کەرکوک و بەغدا دەکات بە یەک پاکێجی گفتوگۆ، سەرچاوە ئاگادارەکە وتی "پارتی کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە و گفتوگۆیان لەگەڵ کراوە، بەهەر شێوەیەک بێت یەکێتی بە ئەندازەی ئەو دەنگانەی هێناویەتی بەرکەوتەی دەبێت".

ئەوە لە کاتێکدایە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوووەوە تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت ئەنجامنەدراوە.


PM:01:43:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو