لە منبج بە هۆی تەقینەوەیەکەوە دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-

تەقینەوەیەک لە منبج ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کارمەندی ئاسایشی ئەو شارە گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ئاژانسی هاواری نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ڕێگای گۆڕستانی شەهیدانی باشوری منبج ڕوویداوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە لە تەقینەوەکەدا دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایشی شارەکە گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی تریش برینداربووە.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن تەقینەوەکە کاروانێكی هێزەکانی ئاسایشی کردووەتە ئامانج کە لەو ڕیگەیەوە تێپەڕیون.


PM:01:23:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو