منداڵێکی فڕێدراو بە مردووی دۆزرایەوە

‌دەیمەنی کاتی دۆزینەوەی منداڵەکە

وێستگە نیوز-

لە هەولێر تەرمی منداڵێکی ساوا دۆزرایەوە کە وا دەردەکەوێت فڕێ درابێت و لە سەرما ڕەقبووبێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی منداڵێکی ساوا لە گەڕەکی قەڵا لە تەنیشت فەرمانگەی کارەبا لە هەولێر دۆزرایەوە.

شایەتحاڵان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن منداڵەکە لە شەوی ڕابردووەوە فڕێدراوە و ئەم بەیانییە پێی زانراوە.

بە وتەی شایەتحاڵێک کە گرتەیەکی ڤیدۆیی منداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەگێک پاسەوانیی منداڵەکەی کردووە.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند تەرمی منداڵەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کردووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی.


PM:01:04:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 6328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو