سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆبونه‌وه
سەرکردەکانی حەشدی شەعبی
وێستگه نیوزـ
هه‌ریه‌ك له ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد و تیایدا "سیاسه‌تی به‌ئامانجكردنی حه‌شدی شه‌عبی"یان تاتوتوێكرد.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی كانونی دووه‌می 2019، سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازكردوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكر كه هه‌ریه‌ك له قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و هومام حه‌مودی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراق و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، دێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و په‌رله‌مانتاران ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی و ئه‌بوجیهان هاشمی به‌شدارییان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كردوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، كۆبونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه سازكراوه تا "سیاسیه‌تی به ئامانجكردنی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌كه‌كانی سه‌ربه حه‌شد و سه‌ركرده‌كانی حه‌شد" تاوتوێ بكرێت.
ئاشكراشیكردوه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوان باسیان له‌و پێشهاته مه‌ترسیدارانه كردوه كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی خاوه‌ن ده‌زگای راگه‌یاندن به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
رۆژی پێنجشەممە 10ی كانونی دووه‌می2019 سەرچاوەیەكی ئەمنی، كوژرانی خاوەنی چێشتخانەی لەیمونەی لە ناوچه‌ی سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا راگەیاند.
دوای تۆمەتباركردنی عەسائیبی ئەهلی حەق بەكوشتنی خاوەنی چێشتخانەی لەیمونە، جەواد تڵیباوی وتەبێژی عەسائیب پەیامێكی توندی ئاراستەی عەممار حەكیم كرد و رایگه‌یاند ئەو تۆمەتباركردنە جیاوازی نییە لەگەڵ تۆمەتەكانی داعش دژی عەسائیب.
تڵییباوی "ئەوەی ماڵی لە شوشە بێت بەرد لە خەڵكی ناگرێت، تۆمەتباركردنی موجاهیدانی ئەهلی حەق لەڕێگەی كەناڵی فوراتەوە تۆمەت هەڵبەستن و درۆیە و پێویستی بە بەڵگە هەیە بۆ سەلماندنی. هەمان ئەو تۆمەتانەن كە سیاسییەكانی سەر بە داعش دژی عەسائیب بڵاویاندەكردنەوە.
تڵیباوی بە حەكیم-ی وتوه:"باشتربوو سەرەتا لێپێچینەوە لە شوێنكەوتوانت بكەیت، ئەوانەی بەناهەق قوتی گەلیان دزیووە. سەرجەم عیراقییەكانیش دەزانن كێ دزە و كێ لە پێناو پاراستنی سامانی گەل قوربانیی داوە".
ئەو پەیامەی وتەبێژی عەسائیب بۆ حەكیم هاوكاتە لەگەڵ توندبونی لێدوانە رۆژنامەوانییەكانی نێوان سەركردەكانی رەوتی حیكمە و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و پەرلەمانتارانی عەسائیب.
PM:11:51:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت