به‌ڤیدیۆ..ئیماراتییه‌ك كرێكاره هندییه‌كانی خستوه‌ته قه‌فه‌زی ئاژه‌ڵانه‌وه
وێستگه نیوزـ
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا پیاوێكی ئیماراتی ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌ك كرێكاری به ره‌گه‌ز هندستانیی خستوه‌ته ناو قه‌فه‌زێكی ئاژه‌ڵان و ناچاری كردون له یاریی نێوان هندستان و ئیمارات ببنه هانده‌ری ئیمارات.
پیاوه‌كه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا خۆی له ده‌ره‌وه‌ی قه‌فه‌زه‌كه ده‌ركه‌وتووه و كرێكاره هندییه‌كانیش له‌ناو قه‌فه‌زه‌كه‌دان و باس لە یارییەکەی نێوان ئیمارات و هندستان دەکات کە لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەریەک کەوتون و ئێستا لە ئیمارات ساز دەکرێت.
پیاوە ئیماراتییەکە یه‌كه‌مجار پێیان ده‌ڵێت، هانده‌ری چ هه‌ڵبژارده‌یه‌كن، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: هندستان، دواتر پرسیاره‌كه‌ی دووباره ده‌كاته‌وه و ئه‌وان وه‌ڵامه‌كه ده‌گۆڕن و ده‌ڵێن: ئیمارات، ئینجا پیاوه‌كه له قه‌فه‌زه‌كه ده‌ریانده‌هێنێت و به‌ره‌ڵایان ده‌كات.
ره‌فتاری ئه‌و پیاوه ئیماراتییه به‌رامبه‌ر كرێكاره هندییه‌كان، ناڕه‌زایی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكرد به‌تایبه‌ت و سه‌رسامیی خۆیان ده‌ربڕی كه ده‌مارگیری له وه‌رزشدا بگاته ئاستی كۆیله‌كردنی مرۆڤ.
هاوكات پۆلیسی شاریقه له ئیمارات به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه چه‌ند كه‌سكێكیان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه ئه‌و گرته ڤیدۆییه ده‌ستگیركردوه و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌یه كه گرته ڤیدۆییه‌كه‌ی تۆمار كردوه.
PM:08:28:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت