به چاودێریی ئه‌مریكا لوتكه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ئێران ساز ده‌كرێت
وێستگه تیوزـ
ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا به‌نیازه له مانگی داهاتوودا کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەژمونی ئێران لە خۆرهه‌ڵاتی ناوەڕاست له پۆڵه‌ندا ساز بكات.
لە چاوپـێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، مایک پۆمپـێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی 11ی كانونی دووه‌می 2019 ڕایگەیاند: دەیان وڵات بۆ کۆنگرەکە بانگهێشت دەکرێن کە لە هەردوو ڕۆژی 13 و 14 ی مانگی شوباتی داهاتوو لە پـۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.
پۆمپـێیۆ وتیشی لە کۆنگرەکە جه‌خت دەخرێتە سەر سەقامگیری و ئاشتی و ئازادی و ئارامی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمانەش هەموویان پـێویستیان بەوەیە ئێران ناسەقامگیری نەنێتەوە و کۆتایی بە هەژمونی خۆی لە ناوچەکە بهێنێت.
PM:05:52:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت