ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە
وێستگه نیوز ـ
هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه و چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مووچه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رۆژی یەکشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2019، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان دابەش دەکرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئەوەشی راگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە رۆژی یه‌كشه‌ممەی رابردوو 6ی کانوونی دووەمی 2019، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2018، دەستپێکردووە تائێستا وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی مووچەیان وەرگرتوە.
هــ. ر
PM:03:11:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 12208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت