به‌ره‌ی نوسره ده‌ستی به‌سه‌ر پارێزگای ئیدلب-دا گرت
چەکدارانی بەرەی نوسرە لە سوریا
وێستگه نیوز ـ
دوای نۆ رۆژ له شه‌ڕی دژ به گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به توركیا، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام، (به‌ره‌ی نووسره/ باڵی رێكخراوی قاعیده له سوریا) توانی ده‌ست به‌سه‌ر پارێزگای ئیدلب له باكووری سوریادا بگرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه لایه‌نه بهشهڕهاتووهكانی ریزی به‌رهه‌ڵستكارانی سوریا، دوای 9 رۆژ له شهڕوپێكدادانیان گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌موو ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای ئیدلب، ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی "حكومه‌تی رزگاری"، كه به‌ره‌ی نووسره‌ی جاران پێكیهێناوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی وه‌ته‌نی بۆ ته‌حریر (گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا) گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای ئیدلب".
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی به‌ره‌ی نووسره گه‌یشتوونه‌ته نزیكی سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای حكومه‌تی سوریا.
ده‌سته‌ی ته‌حریری شام، نه‌ك ته‌نیا ئیدلب، به‌ڵكو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب و حه‌مما و لازقییهشی كۆنترۆڵ كردووه.
ئیدلب ده‌كه‌وێته ئه‌و په‌ڕی باكووری خۆرئاوای سوریا و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپه و میلیشیا چه‌كدارییانه بوو، كه توركیا پشتیوانی لێده‌كردن و پڕ چه‌كی ده‌كردن.
هــ. ر
PM:02:02:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 6696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت