عادل عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز –
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له سه‌قامگیری بارودۆخی شاری كه‌ركوك و چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له فره‌یی شاره‌كه كرده‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران له نووسینگه‌كه‌ی پێشوازی له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پارێزگای كه‌ركوك كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌رۆك وه‌زیران سووربوونی خۆی له سه‌قامگیری بارودۆخی شاری كه‌ركوك و چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان و رێزگرتن له فره‌یی شاره‌كه كرده‌وه".
نووسینگه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "عال عه‌بدولمه‌هدی داوایكرد كار له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و كاركردن به‌پێی ده‌ستوو و یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌كان و هاریكاری نێوان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكرێت".
لای خۆیه‌وه جه‌مال شكور، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق به ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند كه "كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌كێشه‌كانی كه‌ركوك، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی، سه‌رۆك وه‌زیران پێی راگه‌یاندین به‌هیچ شێوه‌ك رێگه به‌جوڵه‌ی هێزی سه‌ربازی نادات و بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش، چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق ده‌كات، وه‌ك نوێنه‌رانی كه‌ركوكیش پێمان راگه‌یاند كه كه‌ركوك ناوچه‌ی جێناكۆكه و بۆ ئێوه چۆنه، بۆ ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه".
جه‌مال شكور وتی: "به‌سه‌رۆك وه‌زیرانمان راگه‌یاند له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه له‌كه‌ركوك ئاڵای كوردستان تا ساڵی 2017 هه‌ڵكراوه و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بووه، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیش له‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی به‌مافی خۆمان ده‌زانین و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاڵای كوردستان داناگیرێت".
وتیشی: "ئه‌وه‌شمان پێڕاگه‌یاند كه له‌كه‌ركوك زوڵم له‌كورد ده‌كرێت و سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌قامی كورد له‌شاره‌كه و بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كات، چونكه ئه‌و هێزه‌ی له‌وێ هه‌یه خه‌ڵكی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، كێشه بۆ جوتیارانی كورد له‌سنوری كه‌ركوك دروستده‌كرێت و زوڵمیان لێده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رۆك وه‌زیرانمان له‌ته‌واوی كاره نایاسایی سه‌رپێچیه‌كانی پارێزگار به‌وه‌كاله‌ت ئاگادار كرده‌وه، پێشمان راگه‌یاند كه گرتنه‌به‌ری رێشوێنه‌كان وه‌ك پێویست نییه و پێویسته خێراتر بكرێت".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆش له‌سه‌ر لابردنی خاڵه گومرگییه‌كان كرا‌و سه‌رۆك وه‌زیران پێی راگه‌یاندین بڕیاری لابردنی سه‌رجه‌م خاڵه گومرگییه‌كانیان داوه، به‌ڵام رێوشێون هه‌یه ده‌بێت ته‌واو بكرێت".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، عادل عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاندوه كه "پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك و باره‌گاكانی ده‌كاته‌وه".
PM:08:49:10/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 20016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت