سه‌رۆك كۆمار گه‌یشته‌وه به‌غدا
وێستگه نیوز –
دوای سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر، سه‌رۆك كۆماری عیراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومی گه‌یشته‌وه به‌غدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2019/1/10 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق دوای سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر، گه‌یشته‌وه شاری به‌غدا.
رۆژی پێنجشه‌ممه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومی و له‌سه‌ر بانگهێشتی میری قه‌ته‌ر، به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته‌ی شاری دۆحه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر سه‌رۆك كۆمار گفتوگۆی فراوان و دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حمه‌د میری قه‌ته‌ر و گه‌وره لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا كه تیایدا په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی هه‌ردوو وڵات و په‌ره‌پێدانی ئاستی هاریكاری و دۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه و جیهان تاوتوێكرا.
PM:06:54:10/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت