مووچه‌ی چه‌ند وەزارەتێكی تر دابه‌شده‌كرێت

‌دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018 و بۆ هه‌فته‌ی داهاتووش چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنێك مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی‌ كانونی‌ دووه‌م مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و مووچه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و زیندانیانی‌ سیاسی‌ دابه‌شده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: "رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 14ی‌ كانونی‌ دووه‌م مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانوونی دووه‌می 2019، مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ دابه‌شكرا.



PM:01:39:10/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 14036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو