توركێك: منداڵی دوژمن به‌خێو ناكه‌م
ئەرکان و داریا
وێستگه نیوزـ
پزیشكێكی توركی خۆی له نه‌وه‌یه‌كی بێبه‌ری ده‌كات كه له ژنه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك روسییه‌كه‌ی له‌دایكبووه و ده‌ڵێت: دان به منداڵی دژومندا نانێم و منداڵی دوژمن به‌خێو ناكه‌م".
رۆژنامه‌ی حوریه‌ت ده‌یلی نیوز-ی چاپی توركیا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌ركان ئیكیلی، پزیشكی ددانه و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كچێكی روسی به‌ناوی داریا بیریكۆڤا هه‌بووه، داریا له مانگی ئازاری 2017 كوڕێكی ئه‌ركان بووه، به‌ڵام ئه‌ركان سه‌ره‌تا ره‌تیكرده‌وه دان به‌و كوڕه‌یدا بنێت و بڕیاریدا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه كۆتایی پێ بهێنێت.
داریا په‌نای بۆ دادگا برد تا بیه‌سلمێنێت كوڕه‌كه له پزیشكه توركه‌كه‌یه، به‌ڵام پزیشكه‌كه هیچ بیانویه‌كی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی خۆی له به‌رپرسیارێتیی باوكایه‌تی بدزرێته‌وه جگه‌له‌وه‌ی ده‌ڵێت"منداڵی دوژمن به‌خێو ناكه‌م و دانی پێدا نانێم"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی روسیا دوژمنی توركیایه.
داریا و ئه‌ركان ساڵی 2015 په‌یوه‌ندییان به‌ست و هه‌رزوو په‌یوه‌ندییه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند و ماوه‌ی دوو ساڵی خایاند، له‌و ماوه‌یه‌شدا منداڵێكیان بوو، به‌ڵام دوای جیابونه‌وه‌یان، داریان له‌به‌رده‌م دادگای خێزان له شاری ئه‌سته‌نبوڵ وتی: "ئه‌ركان بێ ویژدانه، چونكه خه‌رجی بۆ كوڕه‌كه‌ی دابین ناكات له‌كاتێكدا ئه‌و داوای لێكردووه مانگی 15 هه‌زار لیره‌یان پێ بدات".
دوای ئه‌نجامدانی پكشنینی DNA، ده‌ركه‌وت كه ئه‌ركان باوكی راسته‌قینه‌ی منداڵه‌كه‌یه، بۆیه به‌ناچاری ئه‌ركان دانی به منداڵه‌كه‌دا نا، به‌ڵام هه‌ر ره‌تیكرده‌وه هیچ پێداویستییه‌كی بۆ دابین بكات و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی ژنه روسییه‌كه‌شی بدات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌ركان ده‌ڵێت: "به داریام وت منداڵه‌كه‌م ناوێت، نامه‌وێت دو‌ژمنێك به‌خێو بكه‌م، با منداڵه‌كه گه‌وره بێت، ئه‌وكاته ده‌زانێت مه‌به‌ستم چییه".
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردوه كه نازانرێت ئه‌و پزیشكه مه‌به‌ستی چ دوژمنایه‌تیه‌كه، ئایا مه‌به‌ستی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان روسیا و توركیایه یان ئه‌مه كێشه‌ی شه‌خسییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به نێوانی ئه‌و دوو وڵاته‌وه نییه.
PM:08:02:09/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت