ناسیح جابر شوانی: وه‌زیر فریویداین
ناسیح جابر شوانى، به‌ڕێوه‌به‌ری له‌كارلابراو و ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی وه‌رزش و لاوانی كه‌ركوك
وێستگه نیوز- كه‌ركوك ناو
ناسیح جابر شوانی، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانی كه‌ركوكی راده‌ستی كه‌سێكی تر كرد و پێیوایه وه‌زیر له‌و دۆسیه‌یه‌دا یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی "فریو”داوه، به‌ڵام رێگریشی لێكراوه سكاڵا له‌وباره‌یه‌وه تۆماربكات.
3ی كانونی دووه‌م، كه‌سێك به‌ناوی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب داود عوبه‌یدی، به‌هێزێكی چه‌كداره‌وه چووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی كه‌ركوك و واژۆی ده‌ستبه‌كاربونی خۆی كرد وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر له جێگه‌ی ناسیح شوانی، كه ئه‌وه‌یان له پشكی یه‌كێتی له‌و پۆسته بوو.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ناسیح جابر شوانی، به‌سه‌ردانێك چووه هه‌ولێر و به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی به فه‌رمانێكی و‌زاریی و به راسپارده‌ی راكان سه‌عید، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب داود عوبه‌یدی له شوێنه‌كه‌ی دانرا.
هه‌رچه‌نده ناسیح ناڕه‌زایی له‌و بڕیاره نیشاندا و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنبه‌ری رێكاریی یاساییكرد، به‌ڵام دوێنێ سێشه‌ممه 9ی كانونی یه‌كه‌م له مه‌راسیمێكدا پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ره نوێیه‌كه كرد، به به‌ناوی ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی.
دوای ته‌واوبونی مه‌راسیمه‌كه ناسیح به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وەزیری وەرزش و لاوان بێ بەڵێن دەرچوو و فریویداین، پێشتر بەڵێنی پێداین كه بڕیاری ده‌ستبكاربونی ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی هه‌ڵپه‌سێرێت، به‌ڵام سێشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌م لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ بەشێك لە نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق په‌شیمانبۆته‌وه”.
وەزیری وەرزش و لاوان فریویداین
وتیشی "وه‌زیری وه‌رزش و لاوان به نوێنه‌رانی كوردی وتوه: هەفتەی داهاتوو ئەو پۆستە رادەستی كەسێكی تر ده‌كات له پێكهاته‌ی كورد… به‌ڵام من بێئومێدم له‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ش جێبه‌جێ بكات”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چ رێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر، وتی "له‌باره‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی به‌هێزه‌وه چونه‌ته ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ویستم سكاڵا تۆماربكه‌م، به‌ڵام براده‌رانی خۆمان (یه‌كێتی) ساردیان كردمه‌وه”.
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب دا‌و عوبه‌یدی، هه‌فته‌ی رابردوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانێكی و‌زاریی و به راسپارده‌ی پارێزگاری كه‌ركوك، پێنجشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌م له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربوم”.
وتیشی "ئه‌و هێزه‌ی كه ئاماده‌بون بۆ پاراستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بووه و له‌سه‌ر راسپارده‌ی پارێزگار هاتن بۆ ده‌ستبه‌كاربونی من”.
ئه‌و شێوازی ده‌ستبه‌كاربونه، له‌كاتێكدابوو وەزیری وه‌رزش و لاوان به سه‌فه‌رێك له ده‌ره‌وه‌ی عیراق بوو، له‌بری ئه‌و بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت بە ناوی شاکر جبوری، داوای ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌حمه‌د جبوری كردووه.
PM:05:35:09/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت