كارنامه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عیراق ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی تێدا نییه
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عیراق كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی راگه‌یاند و تێبینیی ئه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت كه دانیشتنه‌كه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی تێدا نییه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی كانونی دووه‌می 2019 له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عیراقدا درێژه به گفتوگۆكانی سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2019 ده‌درێت.
راشیگه‌یاندووه كه هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسایه‌كی پێشنیازكراو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره 3ی ساڵی 2010ی خزمه‌تی سه‌ربازی و خانه‌نشینی ده‌كرێت.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 10ی كانونی دووه‌می 2019، په‌رله‌مانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینیی سه‌ربازی هێزه‌كانی ناوخۆ به ژماره 18ی ساڵی 2018 ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاره‌سه‌ركردنی زیاده‌ڕۆیی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون و تاوتوێكردنی ته‌رخانكردنی پارچه‌زه‌وی بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری.
رۆژی سێشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌می 2019 په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا دانیشتنی ژماره 24ی خۆی بۆ رۆژی پێشنجه‌ممه 10 كانونی دووه‌م دوابخات.
PM:03:49:09/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت