نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی كانونی دووه‌می 2019، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 80 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج وتی: 100 دۆلار به حه‌وڵه به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار تمه‌ن بووه"
هه‌رله مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به 11 هه‌زار و 750 دیناری عیراقی بوو".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به 11 هه‌زار و 250 دینار بوو.
PM:03:24:09/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 6992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت