یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانی خسته لیستی تیرۆره‌وه
وێستگه نیوز -
به هۆی پلاندانانیان بۆ هه‌وڵی كوشتن له خاكی ئه‌وروپادا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڕیاریدا ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران و دوو هاووڵاتی ئه‌و وڵاته بخاته لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه دوو هاوڵاتی ئێران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری ئێرانی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا له‌سه‌ر سزادانی ئه‌و دوو هاوڵاتییه ئێرانییه و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته رێككه‌وتن و له‌م رۆوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كێتییه‌كه به هۆی پلاندانانیان بۆ هه‌وڵی كوشتن له خاكی ئه‌ورووپادا، بڕیاردراوه به سڕكردنی سه‌روه‌ت و سه‌رچاوه داراییه‌كانی دیكه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران و دوو ئێرانییه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "ماوه‌ی ئه‌و لیستی سزایه‌ی تێكڕا 15 كه‌س و 21 دامه‌زراوه یان رێكخراوی ئێرانی له‌نێودایه كه پێشتر خراونه‌ته لیستی سزاكه‌وه، بۆ شه‌ش مانگ كاری پێده‌كرێت".
سه‌رچاوه: RT
PM:01:37:09/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت