بزانه وڵاتی چین توانی له‌سه‌ر مانگ چی ئه‌نجامبدات
وێستگە نیوز- ڕاڤی هۆرێن
چین بوو به یه‌كه‌م وڵات كه به سه‌ركه‌وتووی له دیووه دووره‌كه‌ی مانگ بنیشێته‌وه، كه به دیووه تاریكه‌كه‌ی مانگ ناسراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زه‌وییه‌وه نابینرێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و دیووه‌ی مانگیش تیشكی خۆری پێده‌گات.
له سه‌ره‌تاكانی كانوونی دووه‌مدا، ده‌زگای بۆشایگه‌ری نیشتیمانی چین له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیدا رایگه‌یاند كه رۆبۆتی ناسراوه به (Chang'e 4) ،كه به‌شێكه له پرۆگرامی لێكۆڵینه‌وه له مانگ له‌لایه‌ن چینه‌وه، به‌سه‌ركه‌وتووی توانی له‌سه‌ر رووی دیوه دووره‌كه‌ی مانگ بنیشێته‌وه له به‌رواری ٣ ی كانوونی دووه‌م، كاتژمێر ١٠:٢٦ خوله‌كی سه‌ر له به‌یانی به كاتی هه‌ولێر.
ئه‌م به‌شه‌ی پرۆگرامه‌كه له دوو رۆبۆت پێكهاتووه كه یه‌كێكیان رۆبۆتی جێگیری 4 Change's ، هه‌روه‌ها رۆبۆتی دووه‌م ناوی Yutu 2 كه ئه‌م رۆبۆته توانای رێكردنی هه‌یه واتا وه‌ستاو نییه، كه زیاتر كاری گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجامده‌دات.
ده‌ست به‌جێ له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن حوكمه‌تی چینییه‌وه، پیرۆزبایه‌كی زۆر ئاراسته‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی
ده‌زگای بۆشایگه‌ری چینی كرا، هه‌روه‌كوو به‌رێوبه‌ری گشتی ناسا جیم بریدنستین له تویتێكدا ده‌نووسێت "پیرۆزبای له ستافی پرۆگرامی Chang'e 4 ده‌كه‌م بۆ نیشتنه‌وه‌یان به سه‌ركه‌وتووی له دیوه دووره‌كه‌ی مانگ، سه‌ره‌تا ئه‌مه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تییه و ده‌ستكه‌وتێكی كاریگه‌ره".
هه‌روه‌ها ئامانجی ره‌وانه‌كردنی ئه‌م رۆبۆته بۆ مانگ بریتییه له لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی مانگ وكۆكردنه‌وه زانایری له‌سه‌ر رووه دووره‌كه‌ی.
ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر رووی مانگ رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ زانایان له‌سه‌ر زه‌وی كه بتوانن زانایری زیاتر له‌سه‌ر سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌كه‌مان بزانن له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی چڕتر له‌سه‌ر ئه‌و دیووه‌ی مانگ كه لێمانه‌وه دیارنییه.
AM:11:25:09/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 5000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت