ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید: بەپێی رێككه‌وتنێك به‌غدا مانگانه‌ 520 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، رێككەوتنی نهێنی كراوە لە نێوان هەولێر و بەغدا كە مانگانە 521 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێردرێت.


ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگه‌یاند، "شەوی رابردوو یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دەستیپێكرد و ئەمڕۆش كۆبوونەوەكه‌ به‌رده‌وامی پێدرا".

ده‌شڵێت: "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رێككەوتنی نێوان هەرێم و عادل عه‌بدلمهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كرا بە نهێنی و چەند ئەندامێك دڵنیاییاندا كە ئەو رێككەوتنەی كراوە هەرێم نەوتی خۆی دەفرۆشێت و بەنیازیشە بەغدا مانگانە زیاتر لە 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و 67 ملیاریش بۆ پیشمەرگە بنێرێت".

وتیشی: "باس لەوەشكراوه‌ كە ئەگەر هه‌رێم نەوت رادەست نەكات، رێگە نادرێت عادل عەبدولمەهدی هیچ پارەیەك بنێریت بۆ هەرێم و ئەمەش بۆ هەرێمی كوردستان زۆر قورس دەبێت لە حاڵەتی دابەزینی نرخی نەوتدا، ئەم بابەتەش ئەگەر بكەوێتە ناو دەزگاكانی راگەیاند ئەوا عادل عه‌بدلمهدی دووچاری لێپرسینەوە دەبێت، بۆیە گرنگە هەرێم بە وردی گفتوگۆی ئەم بابەتەی كردبێت".

به‌پێی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019، هه‌رێم سه‌دا 12ی بۆ ره‌وانه‌ ده‌كرێت، له‌ به‌رانبه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وته‌كه‌ی به‌ به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی خۆی به‌ راده‌ستكردنی نه‌وته‌كه‌ی به‌ كۆمپانیای سۆمۆوه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

هـــ. ر


PM:06:39:08/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 14836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو