نوێترین زانیاری له‌سه‌ر نرخی به‌نزین

‌بەنزین هەرزانتر دەبێت

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
نرخی به‌نزین له‌ سلێمانی هه‌رزانبوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بارزگانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رزانی نرخه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالێتیه‌كه‌ی ناكات.


سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: لە ئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە وێستگەكاندا بە 650 دینارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێك لە بەنزینخانەكاندا، ئەو نرخە زیاتر هەرزان بووەو لە نێوان 620 بۆ 630 دینار دەفرۆشرێت.

وتیشی: "بەنزینی نۆرماڵ لەو وێستگانەی كە بەهەرزانتر دەفرۆشرێت، هیچ گرفتێكی نییەو هەمان ئەو كوالێتییەی هەیە كەلە بەنزینخانەكانی دیكەدا دەفرۆشرێت.

لەماوەی رابردوودا، دووجار بڕیاری هەرزانكردنی نرخی بەنزینی نۆڕماڵ و محەسەن درا، لەوبارەیەوە سۆران عەبدولغەفور وتی: "چاوەڕوان دەكرێت نرخی بەنزینی نۆرماڵ هەرزانبوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت، ئەوەش پەیوەستە بە مامەڵەی بۆرسەی جیهانی و دۆخی سیاسی و ئابوریی ناوچەكەوە".

ئه‌وه‌شی باسكرد، هه‌رزانبوونی نرخ محه‌سه‌نیش ده‌گرێته‌وه‌.


PM:06:21:08/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 17836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو