نرخی نه‌وت جێگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جێگیربونی به‌خۆوه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به زیاترله 57 دۆلار فرۆشرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، هۆكاری جێگیربونی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دانوستانه‌ی له‌نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكا و چیندایه كه له په‌ككین-ی پایته‌ختی چین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وه‌به‌رهێنه‌ران هیوایان به‌وه‌یه دانوستانه‌كان ئاگری ئه‌و ململانێ بازرگانییه خامۆش بكات كه له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئابورییه گه‌وره‌یه‌ی جیهاندا هه‌یه.
هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و سه‌قامگیرییه كه‌مكردنه‌وه‌ی خسته‌بازاڕ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له‌لایه‌ن رێكخراوی ئۆپیك.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌و هۆكارانه وایكردوه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌می 2019 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برینت-ی پێوانه‌یی 9 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.2% زیاد بكات و به 57 دۆلار و 42 سه‌نت بفرۆشرێت.
هاوكات نه‌وتی خاوی خۆرئاوای ته‌كساس به 48 دۆلار و 56 سه‌نت فرۆشراوه به‌وه‌ش ئه‌و جۆره نه‌وته 4 سه‌نت و به رێژه‌ی 0.1% زیادی كردوه.
PM:05:06:08/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت