وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له سوریا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئێران یان داعش یان هیچ لایه‌نێك نابێت كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌می 2019، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی شانشینی ئوردنی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه، دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن سه‌فدی، هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی به‌دوری نه‌زای كه كاره‌كانی داهاتووی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش له سوریا كاریگه‌رتر بكرێت.
وتیشی: كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له سوریا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئێران یان داعش یان هیچ لایه‌نێك نابێت كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه بكات.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌یمه‌ن سه‌فدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن به‌پێویستی زانی رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ سوریا زامن بكرێت كه یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته بپارێزێ و هێزی بیانیی تێدا نه‌مێنێت، وتیشی: شكستهێنان به داعش، ئامانجێكی هاوبه‌شه و له چوارچێوه‌ی یه‌ك ستراتیژیه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن راشیگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان كه پایته‌خته‌كه‌ی قودس بێت، جێگیر و نه‌گۆڕه، سه‌باره‌ت به به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌نێوان سوریا و ئیسرائیلیش رایگه‌یاند كه ئه‌و خاكه داگیركراوه و ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیی سه‌رتاسه‌ریدا ئیسرائیل لێی بكشێته‌وه.
PM:04:48:08/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوهتهوه