تكریت..ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 13 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌می 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری تكریت رویدا و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه له نزیك بازگه‌ی ئه‌قواس له شاری تكریت-ی باكوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژراون و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه كه نه‌ویستوه ناوی بهێنرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك و كوژراوه‌كانیشیان بۆ پزیشكی دادی گواستوه‌ته‌وه.
PM:04:44:08/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت