سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ریاوانی: كه‌شتییه‌كی بیانی له ئاوه‌كانی شه‌تولعه‌ره‌ب نقوم بوو
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ریاوانیی پارێزگای به‌سره نقومبونی كه‌شتییه‌كی بازرگانیی بیانیی له ده‌روازی شه‌تولعه‌ره‌ب رایگه‌یاند.
سه‌رچاوه ده‌ریاوانییه‌كه به سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاندوه، روداوه‌كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رویداوه و كه‌شتییه‌كی بچوكی بارهه‌ڵگر به‌ناوی (نه‌سیم ده‌ریا) له نزیك ناوچه‌ی مه‌عامر له ده‌روازه‌ی شه‌تلوعه‌ره‌ب نقوم بووه، وتیشی: روداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه به ده‌گمه‌ن له‌ئاوه‌كانی شه‌تولعه‌ره‌بدا روداوی نقومبونی كه‌شتی و به‌له‌م رووده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بونی مینی ده‌ریایی و پاشماوه‌ی كه‌شتی له‌و ئاوانه‌دا.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه‌ش بۆ روونه‌دانی روداوی ده‌ریایی ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كه روبه‌ڕوی كه‌شوهه‌وای خراپ نابێته‌وه مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت، ئه‌وانه‌ش كه رویانداوه به‌هۆی كێشه‌ی میكانیكی و هه‌ڵگرتنی باری زیاد له‌پێویست له توانای كه‌شتییه‌كان بووه.
PM:11:21:07/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت