دووشه‌ممه‌ی شین..رۆژی جیهانیی ناپاكیی هاوسه‌رگیری
وێستگه نیوزـ
به‌پێی پێگه‌ی ئێلیست ئینكاونته‌رز، كه تایبه‌ته به ژوانی هاوژینه‌كان، یه‌كه‌م دووشه‌ممه‌ی دوای ساڵی نوێ، به رۆژی جیهانیی ناپاكیی هاوسه‌رگیری دانراوه و بۆ ئه‌مساڵیش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی كانونی دووه‌م، ده‌كاته رۆژی جیهانیی ناپاكیی هاوسه‌ران له‌یه‌كتر.
رۆژه‌كه به دووشه‌ممه‌ی شین" ناوده‌برێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رۆژی ناپاكیی هاوسه‌رگیری و وه‌ك پێگه‌ی ناوبراو ئاشكرایكردوه، رێژه‌ی خۆتۆماركردن تیایدا 28% زیادیكردوه.
هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی شین بۆ ئه‌و دووشه‌ممه‌یه له‌وه‌وه هاتووه كه ره‌نگی شین بۆ هه‌ستكردن به نائومێدی و خه‌مۆكی به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌سته‌یه كه زۆربه‌ی كه‌س دوای پشویه‌كی درێژ له جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ و ساڵی نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ئه‌وه‌ش وایان لێده‌كات به‌دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیریدا بگه‌ڕێن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له رۆژی دووشه‌ممه‌ی دوای ساڵی نوێ ئاستی ناپاكیی هاوسه‌رگیری زیاد ده‌كات، رۆژنامه‌ی سه‌ن-ی به‌ریتانی ده‌ڵێت كه چه‌ند هۆكارێك بۆ ئه‌و ناپاكییه هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ژن و مێرد كاتێكی زۆر له رۆژانی ئه‌و جه‌ژنه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به بێزاری بكه‌ن و خواستی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ته‌واو له‌یه‌كتر دووربكه‌ونه‌وه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هاوژینانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاسوده نین، ساڵی نوێ ده‌كه‌نه واده‌ی قۆناغێكی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان، وه‌ك جیابونه‌وه یان ته‌ڵاق، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات دوای ئه‌و بڕیاره قورسه به‌دوای په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێن.
هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه كه‌شوهه‌وای ساردی مانگی كانونی دووه‌م له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، هه‌ستی خه‌مۆكی و بێتاقه‌تی لای هاوسه‌ره‌كان دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ش واده‌كات حه‌ز به گۆڕانكاری بكه‌ن و بیانه‌وێت "مه‌زاجه شینه‌كه‌یان" باشتر بكه‌ن.
دووشه‌ممه‌ی شین له وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا بووه به شتێكی باو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆسه‌ر كار له دوای پشویه‌كی درێژ، له‌هه‌مانكاتیشدا بووه به رۆژی "ناپاكیی هاوسه‌رگیری".
PM:07:21:07/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت