ئاگاداری واتس ئه‌په ئاڵتونییه‌كه بن
وێستگه نیوزـ
دووباره به‌رنامه‌ی "واتس ئه‌په ئاڵتونییه‌كه" له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌ركه‌وته‌وه و شاره‌زایانیش هۆشداری به به‌كارهێنان ده‌ده‌ن به‌و وه‌شاندنه فریونه‌خۆن كه بوه‌ته دارده‌ستی هاككه‌ره‌كان بۆ دزینی زانیاریی به‌كارهێنه‌ران.
به‌رنامه‌ی واتس ئه‌پ یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه‌ی زۆرترین كه‌س له جیهاندا له مۆبایله‌كانیان دایانبه‌زاندوه و به‌پێی راپۆرتێك له ساڵی 2018دا یه‌ك ملیار و 500 هه‌زار به‌شداربووی مانگانه‌ی هه‌بووه.
رۆژنامه‌ی ئێكسپرێس-ی چاپی به‌ریتانیا واتس ئه‌په ئاڵتونییه‌كه‌ی به "به‌رنامه پیسه‌كه" ناوبردوه و هۆشدارییداوه به به‌كارهێنه‌ران كه ئه‌و وه‌شاندنه جگه‌له چاوبه‌ست و فریودان بۆ دزینی وێنه و زانیاریی به‌كارهێنه‌ران، هیچی دیكه نییه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌یبه‌وه‌داوه كه هاككه‌ره‌كان ده‌یانه‌وێت به باسكردنی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌رنامه‌كه به‌كارهێنه‌ر بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و واتس ئه‌په ساخته‌یه رابكێشن كه گوایه ده‌توانرێت به‌هۆیه‌وه زۆرترین وێنه به یه‌كجار بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر بنێرێت یان ئه‌م وه‌شاندنه پێشتر له‌لایه‌ن كه‌سه ناوداره‌كانه‌وه به‌كارهاتووه و ته‌نها تایبه‌ت بووه به‌وان و ئێستا وای لێهاتووه كه بۆ هه‌مووان به‌رده‌ست بێت.
یه‌كه‌مجار ئه‌م واتس ئه‌په ساخته‌یه ساڵی 2016 سه‌ریهه‌ڵدا كه راسته‌وخۆ دوای دابه‌زاندنی ده‌یتوانی سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ر بدزێت، هاككه‌ره‌كان كورته‌نامه‌یه‌كیان بۆ به‌كارهێنه‌رانی واتس ئه‌په راسته‌قینه‌كه ده‌نارد تا به‌رنامه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه و له‌و لینكه‌وه بیكه‌ن به واتس ئه‌په ئاڵتونییه‌كه، دوای ئاشكرابونیشی كۆمپانیای بنه‌ڕه‌تیی واتس ئه‌پ داوای لێبوردنی له به‌كارهێنه‌ران كرد و پێی راگه‌یاندن كه خاوه‌نی ئه‌و واتس ئه‌په به‌ناو ئاڵتونییه نییه.
PM:08:21:05/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت