ئه‌م ئاپه كوشتی
ئیرینا و دیمیتری هاوسەری و کچەکەی
وێستگه نیوزـ
ئیرینا ئه‌حمه‌دۆڤا، خانمێكی روسی بوو كه ویستی بۆ سه‌ردانی دایك و باوكی بگه‌ڕێته‌وه شاری تول ، به‌ڵام به‌هۆی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی BlaBlaCar كه‌سێكی تووشبوو كه له رێگه كوشتنی و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
به‌رنامه‌ی BlaBlaCar، ئاپێكی ناو مۆبایله و هاوكاریی به‌كارهێنه‌ر یان خاوه‌ن ئۆتۆمبیل ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت بۆ هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه بڕوات، واته دوو كه‌سه‌كه پێشتر به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه رێكده‌كه‌ون و دواتر كه‌سی یه‌كه‌م له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ی كه‌سی دووه‌م هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یگه‌یه‌نێته شوێنی خۆی، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ردا كرێی گه‌یاندنه‌كه‌ی پێ ده‌دات.
ئییرینا-ی ته‌مه‌ن 29 ساڵ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری خواردنگه‌یه‌كی Burger King كاری كروه و به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌جۆری ئۆدی ویستوبه‌تی بڕواته‌وه بۆ ماڵی باوكی له شاری تولا، ئیرینا له رێگه ده‌ستیكردوه به به‌كارهێنانی و كه‌سێكی به‌ناوی ڤیتالی شیكریڤ دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش به هه‌مان رێگه‌دا ده‌ڕوات، بۆیه هه‌ردوكیان رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێگه و له شوێنی دیاریكراو یه‌كتر ببینن.
له رۆژی 27ی كانونی یه‌كه‌می 2018ه‌وه كه ئیرینا ویستی بگه‌ڕێته‌وه ماڵی باوكی، ئه‌و خانمه دیارنه‌ما و دواتر كه‌سوكاری لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان ئاگادار كرده‌وه تا ته‌رمه‌كه‌ی له رۆژی 31ی كانونی یه‌كه‌م و یه‌ك رۆژ پێش ساڵی نوێ دۆزرایه‌وه.
پۆلیس ڤیتالی شیكریڤ-ی به كوشتنی ئیرینا ده‌ستگیركرد و ئه‌ویش دانی نا به‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردوه‌ته‌سه‌ر، له‌به‌ر پاره و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌شی كه پێی بووه، ئیرینای كوشتوه و له ناوچه‌یه‌كی نزیك مۆسكۆ له‌ژێر خاكدا شاردویه‌تییه‌وه.
PM:10:13:03/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 23552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت