واتس ئه‌پ له‌سه‌ر ئه‌م مۆبایلانه‌ له‌كار ده‌كه‌وێت


وێستگه‌ نیوزـ

كۆمپانیای واتس ئه‌پ رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی داهاتوودا به‌رنامه‌كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند مۆبایلێكی زیره‌ك له‌كارده‌خرێت كه‌ به‌ سیستمی كۆن كار ده‌كه‌ن.

كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ چیتر واتس ئه‌پ له‌سه‌ر مۆبایلی Nokia Series 40 كار ناكات كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین به‌كارهێنه‌ر كاری پێكردوه‌ و ساڵی 2012 نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن كه‌س به‌رنامه‌كه‌یان له‌سه‌ر مۆبایلی ناوبراو دابه‌زاندبوو.

واتس ئه‌پ بڕیاریشیداوه‌ كه‌ چیتر له‌سه‌ر سیستمی وه‌شانی 2.3.7ی سیستمی ئه‌ندرۆید كار نه‌كات و بڕیاره‌كه‌ش له‌ 1ی شوباتی 2020 ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئایفۆن و سیستمی ios ، كۆمپانیای واتس ئه‌پ له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر وه‌شانی ios 7كار ناكات، ئه‌ویش هاوشێوه‌ی ئه‌ندرۆید له‌ 1ی شوباتی 2020ه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.


PM:10:29:02/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو