هه‌یفا وه‌هبی سه‌ری ساڵی له تونس به‌سه‌ر برد
وێستگه نیوزـ
خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی، هه‌یفا وه‌هبی، بۆ ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ، چووه تونس.
هه‌یفا له‌و وڵاته ئاهه‌نگی شه‌وی سه‌ری ساڵی بۆ تونسییه‌كان سازكرد و دواتر له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه لوبنانییه نوسیه‌تی: "شه‌وێ له شه‌وه‌كانی ته‌مه‌نم له تونسی جوان".
پاشان له‌دوای پۆسته‌كه‌ی، ده‌یان هه‌وادار كۆمێنتیان بۆ ئه‌و خانمه نوسیوه و كه هه‌ندێك ستایش و هه‌ندێكیش ره‌خنه‌یان لێگرتوه.
یه‌كێك له هه‌وادارانی هه‌یفا له جه‌زائیره‌وه نوسیویه‌تی: تۆ شاجوانی هه‌موو جیهانی و هه‌مومان تۆمان خۆشده‌وێت و بۆت ده‌مرین، ساڵی تازه‌ت پیرۆز بێت،هه‌وادارانی عیراقیشی داوایان لێكردوه بێته عیراق و ئاهه‌نگ ساز بكات، له سعودیه‌شه‌وه هه‌وادارێكی هیوای خواستوه بچێته ئه‌و وڵاته.
هاوكات هه‌ندێكی دیكه ره‌خنه‌ی ستایڵ و شێوازی جلوبه‌رگی نیمهچهڕوتیان له هه‌یفا گرتوه و به‌توانجی نه‌رێنی هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر.
PM:08:23:02/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 7304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت