له شه‌وی سه‌ری ساڵدا ناسا نهێنیی هه‌ساره نامۆكه ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی ئاسمانیی ناسا-ی ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌وی سه‌ری ساڵدا توێژینەوە لەسەر دورترین هه‌ساره له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی خۆر بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، ئه‌و ته‌نه‌ی كه ناسا به‌نیازه ئاشكرای بكات به "ئه‌ڵتیما ثولی" ناسراوه كه هه‌ساره‌یه‌كی ئاڵۆزه و 5 ملیار میل له زه‌وییه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته نزیك لێواری سیستمی خۆر.
به‌پێی پلانه‌كه‌ی ناسا، بڕیاره نیوه‌شه‌وی سه‌ری ساڵ كه‌شتیی ئاسمانیی نیوهۆرایزن به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان بڕوات و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی دیاریكردنی هه‌ساره‌ی ناوبراو بكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هاوینی رابردوو كه‌شتییه‌كه هه‌مان هه‌ساره‌ی تێبینی كردبوو كه به‌ته‌نیش ئه‌ستێره‌یه‌كدا كشا بوو.
د.ئالان ستیرن، سه‌رۆكی توێژه‌رانی ناو كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌نیازن چی ئاشكرا بكه‌ن، رایگه‌یاندبووه كه جاری كه‌س نازانێت چی‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
PM:10:03:31/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت