هه‌وادارانی له‌خۆی توڕه كرد
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاویكرده‌وه، مریا‌م فارس، خانمه گۆرانبێژی لوبنانی هه‌وادارانی توڕه‌كرد.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه زیاترله یه‌ك ملیۆن كه‌س ته‌ماشایان كردوه، مریا‌م فارس له كه‌نار ده‌ریایه‌ك به‌شێك له جله‌كانی داده‌كه‌نێت و سه‌ما ده‌كات، مه‌به‌سته‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه هه‌وادارانی فێری ئه‌وه بكات چۆن سه‌مای ئه‌فریقی بكه‌ن.
مریا‌م فارس له كلیپه‌كه‌یدا به‌ناوی "قومی" كه به شێوه‌زاری وڵاتانی كه‌نداو گۆرانییه‌كه‌ی چڕیووه، سه‌مای ئه‌فریقی ده‌كات، هه‌وادارانیشی له‌و ره‌فتاره‌ی توڕه بوون و یه‌كێكیان وتویه‌تی كه مریا‌م ده‌یتوانی جلێكی دیكه بۆ ئه‌و فێركارییه بپۆشێت.
یه‌كێكی دیكه نوسیویه‌تی: "مه‌به‌ستی له‌م سه‌مایه چییه، دیاره مه‌به‌ستی ته‌نها به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆدییه‌كه‌ی بوو"، هه‌وادارێكی دیكه‌ش نوسیویه‌تی:" خوا هیدایه‌تت بدات، ئه‌وه‌نده نابێت له خوا له‌خۆشی چاكی كردیته‌وه، ئه‌ی ناتوانی به‌بێ لابردنی جله‌كانت گۆرانی بڵێیت؟"
PM:09:52:30/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 20588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت