له‌سه‌ر جله‌كانی لێی درا
وێستگه نیوزـ
خانمه په‌رله‌مانتارێكی كازاخستانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرشكرایه‌سه‌ری و به‌توندی لێی درا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگێكی نمایشی جلوبه‌رگ به جلێكی نیمچه‌روته‌وه.
دیناگوڵ تاسۆڤا، خانمه په‌رله‌مانتارێكی كازاخستنانییه و له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی ئیستاگرام وێنه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی جه‌سته‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی لێدانه‌كه‌دا شین بوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت هۆكاره‌كه ئه‌وه بووه كه له ئه‌ستانا-ی پایته‌خت، به‌شداریی له نمایشێكی جلوبه‌رگدا كردوه.
تاسۆڤا وتویه‌تی كه هۆكاری لێدانه‌كه له‌سه‌ر جلوبه‌رگه‌كانی بووه كه هه‌ندێك به ئابڕوبه‌ر و نه‌گونجاو ناویان بردوه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری خه‌ڵكه و ئه‌وان متمانه‌یان پێدانه‌وه، بۆیه ناكرێت به‌و جلانه و له‌و جۆره بۆنانه‌دا به‌وشێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت.
خانمه‌كه نوسیویه‌تی: "برینه جه‌ستییه‌كان وه‌ك برینه درونی و عه‌قڵییه‌كان نین و به‌یه‌ك به‌راورد ناكرێت، بڕیاریشمداوه بێده‌نگ نه‌بن و به‌رده‌وام بن له به‌رگریكردن له مافی ژنان".
دیناگوڵ تاسۆڤا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره، پێشتر نمایشكارێكی به‌ناوبانگی كازاخستان بووه و له بواری وێنه‌گرتنیشدا كاری كردووه.
PM:07:38:28/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 8976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت