راپۆرتێك پیاوان له "مردنه بێده‌نگه‌كه" ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
زیاده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، ساڵانه ده‌بێته‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان، دیارده‌كه‌ش له چه‌ند ساڵی رابردودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه و ئه‌مه‌شی به "مردنی بێده‌نگ" بۆ پیاوا هه‌ژمار كردووه.
ناوه‌ندی واشنتن بۆ بنبڕكردنی نه‌خۆشی و خۆپاراستن له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوه ته‌نها له ساڵی رابردوو له ئه‌مریكا 35 هه‌زارو 823 كه‌س به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و خواردنه‌وه كحولییه‌كان گیانیانله‌ده‌ستداوه رێژه‌كه‌ش له‌چاو 20 ساڵیدا رابردوودا 46% زیادی كردوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ساڵی 1999 له ئه‌مریكا 19 هه‌زار و 469 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه كحولییه‌كان گیایان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام تا ساڵی 2017 رێژه‌كه گه‌یشتوه‌ته زیاترله 35 هه‌زار كه‌س.
ئاماره‌كه هێشتا ئه‌و ژماره‌یه‌ی تێدا نییه كه به‌هۆی ژه‌هراوی بوون به كحول و هه‌وكردن و تێكچونی جگه‌ر به‌هۆی كحول یان ئه‌وانه‌ی كه دوای خواردنه‌وه‌ی كحول توشی روداوی هاتوچۆ بوون و گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه هه‌ر به‌هۆی كحول و رێژه‌ی مردنه‌وه ناوه‌ندی ته‌مه‌ن له ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیووه.
PM:07:15:28/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت