هونه‌رمه‌ندێكی كۆمیدی کورد كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/12/2018، شێرزاد ئەحمەد ناسراو بە (شێرۆ) بەھۆی جەڵتەی دڵەوە له‌شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد، ھەر ئەمڕۆش لە ھەولێر پرسەی بۆ دادەنرێت.
شێرزاد ئەحمەد، خەڵکی شاری ھەولێرە، وەک ئەکتەر بەشداریی چەندین فیلمی کردووە، ھەروەھا کاری وێنەگرتنی بۆ چەندین فیلم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی کردووە، له‌بواری نواندنی كۆمیدی چه‌ندین فیلمی له‌سه‌ر سیدی بڵاوكراوه‌ته‌وه، چەند ساڵێکیشە به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه نه‌یتوانیوه بەشداری لە ھیچ فیلم و درامایەکدا بكات.
مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، لە ڕێگەی کورتە ڤیدیۆیەکەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە، شێرزاد ئەحمەد ئاشکرای کرد، کە چاوەکانی لەدەست داوە و نابینێت، ھەروەھا داوای لە ھاوڕێ و ھەوادارانی دەکرد، بۆ چاکبوونەوەی دوعای بۆ بکەن.
PM:03:02:27/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 40088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت