بووه شاجوانی مۆسكۆ
وێستگه نیوز -
له‌نێو 49 جوان‌دا، خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگی روسی و چالاكوانی به‌ناوبانگی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ئیلیسیا سیمیرینكۆ بووه شاجوانی 2018ی مۆسكۆ.
ئێواره‌ی 24ی كانوونی یه‌كه‌م، لیژنه‌ی داوه‌رانی كێبڕكێی شاجوانی مۆسكۆ بۆ ساڵی 2018 له هۆڵی "Vegas City Hall"ی پایته‌ختی روسیا براوه‌ی كێبڕكێكه‌ی ئاشكرا كرد.
له كێبڕكێكه‌دا ئیلیسیا سیمیرینكۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگی روسی و چالاكوانی به‌ناوبانگی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، بووه شاجوانی 2018ی مۆسكۆ.
به‌ده‌ستهێنانی نازناوی شاجوانی 2018ی مۆسكۆ بۆ ئیلیسیا سیمیرینكۆ، ئاسان نه‌بوو چونكه 48 خانمی جوانی تر كێبڕكێیان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت.
ساڵی رابردوو ئیلیسیا سیمیرینكۆ به‌شداری كێبڕكێی شاجوانی روسیای كرد و نوێنه‌رایه‌تی شاری بترسبۆرگی كرد و چووه ریزی 20 یه‌كه‌مه‌كانه‌وه.
دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه، ئیلیسیا وتی: "هاوڕێیانم هیچ وشه‌یه‌كم نییه هه‌ستمی پێده‌ربڕم، بێ سنوور دڵخۆشم... تا ئێستاش باوه‌ڕناكه‌م و ده‌سته‌كانم ده‌له‌رزن، سوپاس بۆ هه‌مووتان بۆ پشتیوانی‌تان".
له ساڵی 1994ه‌وه رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رپه‌رشتیارانی كێبڕكێكه‌ش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تاجی شاجوان ده‌درێته كچێك كه له یه‌ك كاتدا جوان و زیره‌ك و به‌هره‌دار بێت.
سه‌رچاوه: RT
PM:07:28:26/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 8552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت