یه‌كێتی داوای پارتی بۆ دانانی پارێزگارێكی بێلایه‌ن بۆ كه‌ركوك ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
ململانێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌رده‌وامه، پارتی له‌گه‌ڵ دانانی كه‌سێكی بێ لایه‌ندایه به پارێزگار، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌و داوایه‌ی پارتی به "ئیستیفزاز"كردن وه‌سف ده‌كات.
كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "ئێمه تائێستا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم به پارێزگار ده‌زانین، چونكه پارێزگاری ئێستا له‌ئه‌نجامی خیانه‌تكردنی گروپێكی ناو یه‌كێتی و داگیركردنی كه‌ركوكه‌وه سه‌پێندراوه".
كه‌مال كه‌ركوكی وتی: "گه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ش نه‌بێت بۆ پۆسته‌كه‌ی، ئێمه بۆ ئه‌م دۆخه له‌گه‌ڵ پێدانی پۆستی پارێزگارداین به كه‌سێكی بێلایه‌ن، نه‌ك له یه‌كێتی".
له‌به‌رامبه‌ردا، ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی، داواكاری پارتی بۆ دانانی كه‌سێكی بێلایه‌ن به‌پارێزگاری كه‌ركوك به "ئیستیفزاز"كردنی كه‌ركوكیه‌كان وه‌سف ده‌كات.
جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "پارتی كه‌ركوكی بایكۆت كردووه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پارێزگار دانه‌نرێت، بۆیه داوای له‌وشێوه‌یه ده‌كه‌ن".
وتیشی: "پارێزگاری بێلایه‌ن یانی كه‌سی لاوازی بێ پشتیوانی سیاسی، پارتی ئه‌مه‌ی ده‌وێت، ئه‌گینا كاتی خۆی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا كه به پارێزگار دانرا، خۆ یه‌كێتی نه‌بوو، ئه‌وان هه‌ردژی بوون".
حزبه كوردییه‌كانیش، له‌لایه‌ك گیرۆده‌ی ده‌ست دۆخی ناله‌باری كه‌ركوك و له‌لاكه‌ی تریش گیرۆده‌ی ده‌ست ململانێی نێوان یه‌كێتی و پارتین، به‌و پێیه‌ی ئه‌م ململانێیه دۆخی كه‌ركوكی به هه‌ڵواسراوی هێشتۆته‌وه.
به‌ختیار كه‌ركوكی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكی حیزبی شیوعی و به‌شداربوونی كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردووی حیزبه كوردیه‌كان، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "له كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه كوردیه‌كاندا، گفتووگۆ له‌باره‌ی دانانی كه‌سێكی دیاریكراو به پارێزگاری كه‌ركوك نه‌كراوه، ته‌نها باس له كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك كراوه".
ململانێی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك، په‌یوه‌ندی به‌رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه هه‌یه كه پارتی یه‌كێتی به"خیانه‌ت"كردن و یه‌كێتیش پارتی به‌تێكدانی "یه‌كڕیزی كورد"تۆمه‌تبار ده‌كات.
PM:05:27:26/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 12152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت