به‌ڤیدیۆ..ئه‌مریكا بۆمبێكی ئاسمانیی به‌هێزی تاقیكرده‌وه
دیمەنێک لە تەقینەوەی بۆمبەکە
وێستگه نیوزـ
هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا بۆمبێكی به‌هێز له‌ڕاده‌به‌ده‌ری تاقیكرده‌وه كه تایبه‌ته به خاپوركردنی ژێرزه‌مین و حه‌شارگه پته‌وه‌كانی ژێر زه‌وی.
بۆمبه‌كه به‌ناوی GBU-57 یان Massive Ordnance Penetrator (MOP) له‌ساڵی 2007 له‌لایه‌ن كۆمپانیای بۆینگ به‌جۆرێك دروستكراوه كه پێش ته‌قینه‌وه‌ی ده‌توانێت 61 مه‌تر بچێته ژێر زه‌وی و توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه بگاته قوڵاتیی 19 مه‌تر كۆنكرێت.
تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه له كه‌ناڵی The Aviationist له تۆڕی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هه‌ڵدانی موشه‌كێك له جۆری B-2 Spirit ده‌رده‌كه‌وێت كه له بنكه‌ی ئاسمانیی وایتامان له ولایه‌تی میسۆری هه‌ڵدراوه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا موشه‌كه‌كه باڵی جێگیربوون ده‌كاته‌وه و به‌ره‌و خوار دێت، دوای چه‌ند چركه‌یه‌كیش له به‌ركه‌وتنی به زه‌وی، ستونێكی ئاگرین له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
كێشی بۆمبه‌كه 13.6 تۆنه و ده‌توانێت ئه‌و شوێنه پته‌وانه ببڕێت كه هێنده‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی 6 نهۆمی به‌رزن.
PM:09:28:25/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت