وه‌زاره‌تی پەیوەندییەکان: پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دزه‌پێكردنی ئینته‌رنێت له كه‌ركوك شكستی پێهێنرا
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی پەیوەندییەکانی عیراق رایگه‌یاند كه گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی دزه‌پێكردنی ئینته‌رنێتیان له پارێزگای كه‌ركوك شكست پێهێناوه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت، مانگانه بایی پێنج ملیۆن دۆلار بێت.
وه‌زاره‌تی پەیوەندییەکانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به هه‌وڵی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی وه‌زیری گواستنه‌وه توانرا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پرۆسه‌كانی دزه‌پێكردنی ئینته‌رنێت له كه‌ركوك شكست پێبێنین".
وه‌زاره‌تی پەیوەندییەکان ده‌ڵێت: "تاوانباران له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یاندا ده‌ستگیر كراون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌و پرۆسه سه‌ركه‌وتووه‌دا توانرا ژماره‌یه‌ك تاوه‌ر هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گێگابایتی ئینته‌رنێتی دزه‌پێده‌كرایه شاری كه‌ركوك".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات كێبڵێكی تیشكی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له سلێمانییه‌وه بۆ كه‌ركوك راكێشرابوو، له كار خرا.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕه ئینته‌رنێته‌ی دزه‌ی پێكراوه، مانگانه به به‌های پێنج ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند كه "هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌ستیان له‌و كاره‌دا هه‌بووه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه لیستی ره‌شه‌وه چونكه رۆڵیان هه‌بووه له تێكدانی ژێرخانی وه‌زاره‌ت".
AM:09:18:25/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت