به‌ڤیدیۆ..له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریی مۆخیدا گیتار ده‌ژه‌نێت
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی ده‌گمه‌ندا، گیتارژه‌نێكی ئه‌فریقای باشور له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی مۆخ بۆی، گیتاری ده‌ژه‌نی.
مو‌سا مانزینی، گیتارژه‌نی ئه‌فریقای باشور نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنانی وه‌ره‌مێكی له مۆخیدا بۆكرا و له‌كاتی كردنه‌وه‌ی كاسه‌ی سه‌ریدا گیتاره‌كه‌ی ده‌ژه‌نی.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن كه به‌مه‌به‌ست ویستویانه مانزینی له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا گیتار بژه‌نێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی مۆخی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێت كه كار ده‌كات و دواجار بتوانن جوڵه بۆ ئه‌و په‌نجانه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه كه به‌هۆی وه‌ره‌مه‌كه‌وه له‌كار كه‌وتوون.
پزیشكه‌كان ئه‌وه‌شیان به‌باشزانیووه ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا به‌ئاگا بێت و هۆشی لای خۆی بێت، تا بزانن چ به‌شێك له مۆخی كارده‌كات و بۆیان ده‌ربكه‌وێت تا چ ئاستێك زیان به ده‌ماره‌كانی مێشكی گه‌یشتووه.
له‌باره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه مانزینی وتویه‌تی، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه زۆر خۆش بنه‌بووه به‌لایه‌وه، چونكه له‌نێوان نیمچە بێهۆشی و به‌ئاگاییدا بووه و هه‌ندێك جاریش گوێی له ده‌نگی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بووه كه پزیشكه‌كان له‌ناو كاسه‌ی سه‌ریدا به‌كاریانهێناوه.
راشیگه‌یاندوه كه دواجار نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و چونكه نزیكبوه له‌وه‌ی توشی ئیفلیجی بێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه له ئیفلیجبون رزگاری بووه و ئێستاش وره‌ی به‌رزه و ته‌ندروستیی به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات و ده‌توانێت په‌ل و په‌نجه‌كانی بجوڵێنێت.
AM:12:00:24/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت