نێچیرڤان بارزانی بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی ژنه سووتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دا
نێچیرڤان بارزانی
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا ئه‌و ژنه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ سووتابوو ره‌وانه‌ی توركیا بكرێت و له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت.
شه‌وی 16ی ئه‌م مانگه ئاگر له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی ئاسووده‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه دایكێك و سێ منداڵه‌كه‌ی سوتان و منداڵه‌كان گیانیان له ده‌ست دا.
كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ناوی نێچیرڤان بارزانییه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی سێوان قادر كردووه و پێیانوتوون، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رچی پێویسته له‌پێناو چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه‌ی سێوان-دا ده‌یكات، ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كان رازیبن و ته‌ندروستی رێگه‌بدات به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌نێردرێت بۆ توركیا تاوه‌كو باشترین چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت و ژیانی رزگاربكرێت".
سێوان قادر دایكی ئه‌و سێ منداڵه‌یه كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵه‌كه‌یاندا له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سووتان و له ئه‌نجامدا سێ منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا، خۆشی سه‌دا 90ی جه‌سته‌ی سوتا و ئێستا له سلێمانی چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.
سێوان قادر هاوژینه‌كه‌ی به تۆمه‌تبار ده‌زانێ و ده‌ڵێت: "ئه‌م كه‌یسه دانه‌خرێ و به‌سزای خۆی بگه‌یه‌نن، قه‌ت لێی خۆشنابم. له هیچ كه‌سێكیش خۆشنابم كه ده‌ستی تێیدایه".
چه‌ند سه‌عاتێك دوای رووداوه‌كه، پۆلیسی چەمچەماڵ باوکی منداڵەکانی دەستگیرکرد و رایگەیاند كه لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە و گیانلەدەستدانی منداڵەکان و سووتانی دایکیان دەکات.
PM:10:16:23/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 15284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت