10 سه‌ختترین كار و پیشە له جیهاندا
وێستگه نیوزـ
ئه‌گه‌ر وا هه‌ست ده‌كه‌یت كاره‌كه‌ی ئێستا سه‌ختترین یان ناخۆشترینه، ره‌نگه دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و ته‌ماشاكردنی وێنه‌ی ئه‌م پیشه مه‌ترسیدارانه، رات بگۆرێ و كاره‌كه‌ی خۆت خۆشبوێت.
1- به‌رهه‌مهێنانی سه‌ره مه‌نهۆڵ- نیویۆرك
هندییه‌كانی نیویۆرك ساڵانه 2 هه‌زار و 750 سه‌ره مه‌نهۆڵ بۆ ئه‌و شاره به‌رهه‌مده‌هێنن، ئه‌و كرێكاره هندییانه له به‌بێ هیچ جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لێكی سه‌لامه‌تی به‌رده‌م تینی پۆڵای تواوه كارده‌كه‌ن كه پله‌ی گه‌رمییه‌كانیان نزیكه‌ی 1200 بۆ 1400 پله‌ی سه‌دییه، پریشكی ئه‌و گڕكانه ئاگرینه مه‌ترسیداره بۆ كرێكاره‌كان.
2- كانگای گۆگرد- ئیندۆنیسیا
گڕكانی كاوا ئیجین ده‌كه‌وێته دورگه‌ی جاوا و به‌رزییه‌كه‌ی 8 هه‌زار و 530 پێیه، له ده‌می گڕكانه‌كه‌دا ده‌ریاچه‌یه‌ك له گۆگردی لێیه و كرێكاره‌كان به‌بێ هیچ كه‌لوپه‌لێكی پاراستن یان ده‌مامكی تایبه‌ت به گازی ژه‌هراوی كار ده‌كه‌ن، ئه‌وان به ده‌ستی خۆیان و به بێ ده‌ستكێش پارچه گۆگرده‌كان ده‌رده‌هێنن و شه‌و و رۆژ كارده‌كه‌ن و رۆژانه ته‌نها 5 دۆلاریان هه‌یه.
3- پاككرده‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ- هندستان
كه‌س نییه كاره‌كه‌ی خۆی به‌م كاره بگۆڕێته‌وه، كرێكارانی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ له هندستان 12 كاتژمێر له رۆژێكدا كارده‌كه‌ن و ته‌واوی له‌شیان ده‌خه‌نه ناو لیتاوی پیسی ئاوه‌ڕۆكانه‌وه، كرێی ئه‌م كرێكارانه 5 دۆلاره له رۆژێكدا.
4- بۆنی بنباڵ
كاركردن له كۆمپانیای تایبه‌ت به لابردنی بۆنی عه‌ره‌قكردنه‌وه‌ی له‌ش كارێكی قورسه، ئه‌وانه‌ی بۆ نه‌كه تاقیده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت بۆنی بنباڵی كه‌سكان بكه‌ن و رۆژانه ئه‌مه كاریانه.
5- كانگای ئه‌ڵماس- سیرالیۆن
ئه‌مه یه‌كێكه له كاره پیسه‌كان، تێكڕای نرخی ئه‌و ئه‌ڵماسه‌ی له سیرالیۆن ده‌رهێنراوه ده‌گاته 320 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام ئه‌مه بۆ كرێكاره‌كان نییه و كرێیان زۆر كه‌مه، خه‌ڵكی ناوچه‌ی كۆنۆ كه 250 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانه‌كه‌ی له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵماسدا كار ده‌كه‌ن، یه‌كێكه له هه‌ژارترین ناوچه‌كانی سیرالیۆن.
6- كانگای خوێ- ئه‌سیوپیا
نه‌ته‌وه‌ی ئافا له ناوچه‌ی داناكیل له ئه‌سیوپیا به‌وه ناسراون كه به‌رگه‌ی كه‌شوهه‌وای گه‌رم ده‌گرن، یه‌كێك له پیشه‌كانیان به‌پیشه‌سازیكردنی خوییه كه له بیابانه‌كان و له‌ژێ پله‌ی گه‌رمای 51.6 پله‌ی سه‌دی كار ده‌كه‌ن و ناوچه‌كه‌یان به گه‌رمترین ناوچه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت.
7- كاره‌باچیی به‌رزاییه‌كان
كاره‌باچییه چینییه‌كان له به‌رزایی چاوه‌ڕوانه‌كراودا كاره‌با ده‌به‌ستن و چاكسازیی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌میشه مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان له‌سه‌رە كاره‌با بانگرێت یان له‌و به‌رزاییانه‌وه بكه‌ونه خواره‌وه.
8- پاككه‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی تاوان
ده‌بێت خوێن و په‌ڵه خوێن له زه‌وی و دیوار و جێگا پاك بكه‌نه‌وه و ته‌رمیش لابده‌ن، سه‌ختترین به‌شی كاری ئه‌م كه‌سانه ئه‌وه‌یه كه بۆنی ناخۆش دێت به‌سه‌ریاندا، هه‌ندێك ته‌رم هه‌ن كه مانگێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیووه ئینجا ده‌دۆزرێنه‌وه، ئه‌و ته‌رمانه بۆگه‌نیان كردووه و مێروو تێداون، جاری واش هه‌یه پاككه‌ره‌وه‌كان دوو رۆژیان پێ ده‌چێت تا هه‌موو شتێك پاك ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه یان باڵه‌خانه‌كه زۆر تێكچوبێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه كاتێكی زۆرتریان پێ ده‌چێت.
9- مێشوله
زانایان كه له نه‌خۆشیی مه‌لاریا ده‌كۆڵنه‌وه، ده‌بێت له خاسیه‌ته‌كانی ئه‌و مێشوله‌یه بزانن كه ده‌بێته‌هۆی توشبون به نه‌خۆشییه‌كه، بۆیه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی دژبه مه‌لاریا ده‌بێت زاكان خۆیان ده‌به‌خشن و مێشوله‌كه له‌سه‌ر خۆیان تاقیده‌كه‌نه‌وه و له‌پێشدا به‌خۆیانه‌وه ده‌دات.
10- رۆژێكی ئاسایی كاركردن له كه‌رتی به‌سته‌ڵه‌كی باكور و له سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كی چه‌ندین پله‌ی ژێر سفری سه‌دی.
PM:09:48:22/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 18968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت