یاری په‌بجی به ره‌سمی سزای بۆ ده‌ركرا
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عیراق بڕیاری دا به قه‌ده‌غه‌كردنی یاری په‌بجی له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا ئه‌و یارییه بكات سزا ده‌درێت به "فه‌سڵ" كردن.
له نوێترین كاری‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بڕیاری دا به قه‌ده‌غه‌كردنی یاری "PlayerUnknown's Battlegrounds" ناسراو به " PUBG" له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا له كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار سزای بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دیاری كردووه كه له كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا ئه‌و یارییه ده‌كه‌ن كه سزاكه‌ی فه‌سڵكردنه.
پێشتریش لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی بڕیاری دا به حه‌رامكردنی یاری په‌بجی له‌و كه‌سانه‌ی ئالووده‌ی بوون و بووه‌ته‌هۆی رێگریكردن له كاره سه‌ره‌كییه‌كانیان.
د.عیرفان ره‌شید سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند كه "وه‌كو لیژنه‌كه‌مان بڕیارماندا كه ئه‌سڵ له هه‌موو یارییه‌كدا ره‌وایه‌تی و دروستێتییه، مه‌گه‌ر یارییه‌ك وا بكات كه‌سێك ئالووده بكات له ئیشه فه‌رمییه‌كانی خۆی و له بژێوی ژیان دووری بخاته‌وه".
د.عیرفان ره‌شید وتی: "یاری په‌بجی یه‌كێكه له‌و یارییانه‌ی كه ئه‌سڵی حه‌ڵاڵه و ره‌وایه و هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كی تیادا نییه".
وتیشی: "یارییه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه حه‌رامه كه ئالووده‌ی بوون و له ئه‌سڵی كاره‌كه‌یان دووری خستوونه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی چه‌ندین نموونه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هێنایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "باوكێك وتوویه‌تی ئه‌مشه‌و كوڕه‌كه‌م تا 7ی به‌یانی خه‌ریكی ئه‌و یارییه بووه كه خه‌وی لێكه‌وتووه، وامانزانیوه رۆیشتووه بۆ قوتابخانه به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ی قوتابخانه‌ی فه‌وتاوه، ئه‌گه‌ر خوێندكارێك به‌مجۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و یارییه بكات حه‌رامه، كرێكار هه‌بووه نه‌چووه به‌لای كاره‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵ بووه، ژن و پیاو له ماڵ بووه به كێشه و شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێیان ئه‌و كه‌سانه كه به‌مجۆره ئه‌و یارییه به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌و كه‌سانه حه‌رامه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌گشتی یارییه‌كه حه‌رام نییه بۆ نموونه كه‌سێك رۆژانه 10 خوله‌ک تا 15 خوله‌ك یارییه‌كه بكات حه‌رام نییه و رێ له ئیشه فه‌رمییه‌كه‌ی خۆی و نوێژ و رۆژوو و عیاده‌ته‌كانی و بژێوی ژیانی و ده‌وامه فه‌ڕمییه‌كه‌ی ناگرێ".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "به‌ڵام ئه‌گه‌ر یارییه‌كه ببێت به ئالووده‌بوون به جۆرێك له ئه‌سڵی كاره‌كه‌ی دووری بخاته‌وه ئێمه بۆ ئه‌و كه‌سانه به حه‌رامی ده‌زانین".
PM:09:03:22/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت