شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا
وێستگه نیوز -
به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی كوردستان، له شاری هه‌ولێر مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا "سانا" توانی نازناوی شاجوانی كوردستانی ساڵی 2018 به‌ده‌ست بێنێت.
شه‌وی رابردوو له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له هۆڵی بابیلۆن له شاری هه‌ولێر و به به‌شداری 14 كاندیدی كچ له شاره جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا خانمه به‌شداربوو "سانا" توانی نازناوی شاجوانی كوردستانی ساڵی 2018 به‌ده‌ستبهێنێت و تاجی شاجوانی له‌سه‌ر بنێت.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا خانمه به‌شداربوو "كارێز" وه‌كو یاوه‌ری یه‌كه‌م و "میریال" وه‌كو یاوه‌ری دووه‌می شاجوان هه‌ڵبژێردران.
ئه‌مه چواره‌م جاره شاجوانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت، پێشتر شینێ عه‌زیز ئاكۆ، له ساڵی 2012 بووه یه‌كه‌مین شاجوانی كوردستان، له 2013دا فێنك محه‌مه‌د وه‌ك دووه‌مین شاجوانی كوردستان و له 2016دا ژالیا سیروان وه‌ك سێیه‌مین شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
AM:11:16:21/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 11944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت