سێكسی له‌گه‌ڵ ته‌رمێك كرد
قاسم خورام
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی به‌ریتانیا هه‌واڵی ده‌ستدرێژییه‌كی سه‌یری بڵاوكرده‌وه كه گه‌نجێك كردویه‌تییه سه‌ر ته‌رمێكی سارده‌وه بوو، دوای ده‌ستگیركردنیشی بڕیاردراوه بیخرێته‌ژێر پشكنینی ده‌رونییه‌وه.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف-ی چاپی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ناوی (قاسم خورام) دانی به‌وه‌داناوه كه چوته‌ناو شوێنی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی ته‌رم و سێكسی له‌گه‌ڵ ته‌رمێكی بێ گیان و رۆحدا كردوه.
قاسم كه به‌ناوه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ئه‌وروپا نه‌بێت، نیشته‌جێی شاری بێرمینگهام-ی به‌ریتانیایه و دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌وكاره‌ی له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا كردوه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له 31ی كانونی دووه‌می 2019 دادگایی بكرێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه پشكینینی ده‌رونیی بۆ ده‌كرێت تا بزانرێت له‌رووی ده‌رونییه‌وه كێشه‌ی هه‌یه یان نا.
به‌رپرسێكی داواكاری گشتیی به‌ریتانیا راگه‌یاندوه: ئه‌و تاوانه شتێكی سه‌یر و نامۆیه، به ئه‌سته‌م پێشبینیی ئه‌وه ده‌كرێت تاوانێكی قێزه‌ونی له‌وجۆره ئه‌نجام بدرێت، هاوكات سه‌ره‌خۆشیی خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ته‌رمه‌كه كردوه.
قاسم له دانپێدانانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردوه كه به مه‌به‌ستی دزیكردن چوه‌ته شوێنه‌كه و بەدوای خشڵ و زێڕدا گەڕاوە، دواتریش کفنی چەند تەرمێکی هەڵداوەتەوە و دواجار بڕیاریداوە سێکس لەگەل یەکێک لە تەرمەکان بکات، بەگوێرەی هەواڵەکە دواتر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیداوە و پۆلیس گەیشتوەتە شوێنی روداوەکە، دادگاش به‌نیازه دوای ئەنجامدانی پشكنینه ده‌رونییه‌کە بڕیار بدات چ سزایه‌كی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
خواستی سێكسكردن له‌گه‌ڵ ته‌رم، به‌یه‌كێك له تێكچونه ده‌رونییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت كه له زانستی ده‌رونناسیدا به (نیكرۆفیلیا- necrophilia) واته سێکسکردن له‌گه‌ڵ مردوو، ناوده‌برێت.
PM:06:51:20/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 17212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت