بی بی سی: به‌رهه‌م ساڵح یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری عیراقە ده‌ستبه‌رداری ره‌گه‌زنامه بیانییه‌كه‌ی بێت
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق
وێستگه نیوزـ
ده‌ستبه‌رداربونی سه‌رۆك كۆماری عیراق له ره‌گه‌زنامه به‌ریتانییه‌كه‌ی كه له سه‌رده‌می دژایه‌تیكردنی رژێمی سه‌دامدا وه‌ریگرت، مشتومڕی له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره زیندوو كردوهوتهوه كه ئایا دوو ره‌گه‌زنامه‌یی به‌تایبه‌ت به‌رپرسه باڵاكان له جیهانی عه‌ره‌بیدا، گومان ده‌خاته‌سه‌ر دڵسۆزییان بۆ وڵات؟
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی له راپۆرتێكدا ناوی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای عیراقی دركاندوه كه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی له ساڵی 2003 به‌رپرسیارێتیان هه‌یه و خاوه‌نی دوو ره‌گه‌زنامه‌ن، باسی له ده‌ستبه‌رداربونی د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كردوه كه وازی له ره‌گه‌زنامه به‌ریتانییه‌كه‌ی هێنا، ئه‌وه‌ش وه‌ك پابه‌ندبون به ده‌ستوری عیراق كه رێگه‌ی دوو ره‌گه‌زنامه‌یی له‌و به‌رپرسانه ده‌گرێت كه ئه‌ركی سیادییان هه‌یه.
لوقمان فه‌یلی، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه كه "رێوشوێنه یاساییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌رداربونی سه‌رۆك كۆمار له ره‌گه‌زنامه به‌ریتانییه‌كه‌ی ته‌واو بووه".
له راپۆرته‌كه‌دا تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ئاشكرایكردوه كه د.به‌رهه‌م ساڵ، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری عیراقه له دوای ساڵی 2003 كه به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له مادده‌ی 18ی ده‌ستوری عیراق ده‌ستبه‌رداری رهزگهنامهی دووه‌می بووبێت، له‌و بڕگه‌یه‌دا هاتووه: "فره ره‌گه‌زنامه‌یی بۆ عیراقییه‌كان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه پۆستێكی سیادی یان ئه‌منیی باڵای هه‌یه، ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری هه‌ر ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ده‌ستهاتوو بێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسا رێكده‌خرێت".
بی بی سی ده‌ڵێت، ده‌ستبه‌رداربونی به‌رهه‌م ساڵح له رهزگهنامه به‌ریتانییه‌كه‌ی به‌پێی ده‌ستور، كێشه بۆ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای دیكه‌ی عیراق دروست ده‌كات كه ئه‌وانیش خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیكه‌ن، بۆ نمونه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عیراق كه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسییه، ئه‌مه جگه‌له ده‌یانی دیكه‌ش كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی و به‌ریتانی و ئه‌مریكی و كه‌نه‌دی و ئوسترالی و وڵاتانی دیكه‌ن و زۆربه‌یان خۆیان له جێبه‌جێكردنی ده‌ستور به‌سه‌ر خۆیاندا دزیوه‌ته‌وه و دهستپێشخهرنهبوون بۆ وازهێنان له ره‌گه‌زنامه‌كانیان، به‌مه‌ش سه‌رۆك کۆماری عیراق دەبێتە یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌و كاره بکات.
رۆژی یەکشەممە 16 کانونی یەکەمی 2018، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاند بەرهەم ساڵح دەستبەرداری ڕەگەزنامە بەریتانیەکەی بووە.
لوقمان فەیلی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "ڕێوشوێنە یاساییەکانی دەستبەرداربوونی سەرۆک کۆمار لە رەگەزنامە بەریتانیەکەی تەواوبووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە "دەستبەرداربوونی ناوبراو لە رەگەزنامە بەریتانیەکەی لەپێناو پابەندبوونیەتی بە دەستوری عێراق".
مادەی 18ی دەستوری عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "هەرکەسێک هەڵبژێردرا یان ڕاسپردرا بە ئەرکی سەرۆک کۆماریی نابێت ڕەگەزنامەی هیچ وڵاتێکی تری هەبێت".
له‌نێو ئه‌و سیاسهتمهتدارانهی كه له‌دوای ساڵی 2003 پۆستی باڵایان هه‌بووه ناوی حه‌یده‌ر عه‌بدای، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتر و ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆماری پێشوتر و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو دێن كه سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانین.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه چاودێرانی دۆخی عیراق پێیان وایه هۆكاری ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رپرسانی عیراق هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی دیكه‌ن، ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژاون كه پێی ده‌وترێت سه‌رده‌می لێكترازانی عیرق واته ساڵانی بیسته‌كان و سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، دواتریش له ساڵانی په‌نجاكان و شه‌سته‌كان ئه‌م دیارده‌یه زیادی كرد‌و و له ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانیشدا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی، ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی سه‌ركوتكردنی عیراقییه‌كان زیادی كرد و پاشان جه‌نگی عیراق-ئێران هه‌ڵگیرسا، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا حوكمی عیراق ده‌كه‌ن، پێشتر ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تی سه‌دام بوون و له وڵاتانی ده‌ره‌وه ژیاون و بونه‌ته خاوه‌نی رهزگهنامهی ئه‌و وڵاتانه.
له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ر ئه‌و چاودێرانه وای ده‌بینن كه دوورهگهزنامهیی زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی عیراق له ساڵی 2003ه‌وه، هاوكاریی كردون كه له‌ده‌ست یاسا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبێن، ئه‌وه‌ش پاش تۆمه‌تباركردنیان به گه‌نده‌ڵی له‌وكاته‌ی كه پۆستی حكومییان هه‌بووه.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی پرسی ره‌گه‌زنامه به پرسێكی تایبه‌تی ناوخۆی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ده‌زانێت و رێگه‌ی له‌وه نه‌گرتوه ئه‌و وڵاته چۆن بۆ هاوڵاتیی ئاسایی و بۆ به‌رپرسانی رێكده‌خات، ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌ر وڵاتێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت رێگه به دوو ره‌گه‌زنامه‌یی بدات یان نه‌یدات.
له‌نێو ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ی كه هه‌مواری ده‌ستوری بۆ پرسی دوو ره‌گه‌زنامه‌یی به‌رپرسه باڵاكانی كردوه، حكومه‌تی جه‌زائیره كه رێگه‌نادات به‌رپرسه باڵاكانی هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه بن، جا ئه‌و به‌رپرسانه له پۆستی سه‌ربازی یان مه‌ده‌نیدا بن، له به‌رامبه‌ریشدا زۆربه‌ی وڵاتانی كه‌نداو رێگه‌یان به دوو ره‌گه‌زنامه‌یی داوه و هاوڵاتیانی خۆیان له‌نێوان ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌یان و هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ش سه‌رپشك كردووه، له میسریش هه‌مان سه‌رپشكی دراوه به هاوڵاتیان كه خۆیان بیانه‌وێت خاوه‌نی چ ره‌گه‌زنامه‌یه‌ك بن، له تونیش رێگه‌دراوه خاوه‌ن دوو ره‌گه‌زنامه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكات و مافیش به هاوڵاتیان دراوه ببنه خاوه‌نی دوو ره‌گه‌زنامه.
PM:09:27:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت