فراكسیۆنی یه‌كێتی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر مه‌خمور ده‌كات
وێستگه نیوزـ
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە په‌رله‌مانی عیراق بۆردومانەكانی توركیای بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه كرد و بەپێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەری عیراقی ههماژمار كرد.
لە راگەیەنراوێكدا كه پێش هه‌ڵوێسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بڵاویكردبوه‌وه فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە په‌رله‌مانی عیراق داوای لە حكومەت و وەزارەتی دەرەوەی عیراق كرد كە بانگهێشتی باڵیۆزی توكیا بكەن و فشاری ئابوری بخەنەسەر ئەو وڵاتە بۆ راگرتنی ئەو دەستدرێژی و پێشێلكاریانە بۆ سەر سەوەری خاكی عیراق
لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا، فراكسیۆنی بۆردومانەكانی توركیای بۆ سەر زەوی و زاری عیراق بەبیانوی دەركردنی ئۆپۆزسیۆنی چەكداری وڵاتەكەی بە توندی رەتكردەوە و جەختیشیكردوهتهوە ئەم رەفتارانە دژی بەها و بنەماكانی دراوسێیەتی باش و نەریت و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بەڕێزگرتنی سەروەریی وڵاتانە و نابێت لە ژێر هیچ بیانویەكدا پێشێل بكرێت بەبێ بڕیارێكی نێودەوڵەتی یاخود رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراقدا.
فراكسیۆنی یه‌كێتی داواشی لە حكومەتی عیراق كردووە سنورێك بۆ ئەو دەستدرێژی و پێشێلكاریانە بۆ سەر سەروەریی وڵاتەكەی دابنێت كه دەستوور جەختی لەسەر كردووەو رێوشوێنی گاریگەر بگرێته بەر دژی توركیا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە پێویستە یەكێك لەو رێوشوێنانە بانگهێشتكردنی باڵیۆزی توركیا بێت لە بەغداو پێدانی یاداشتێكی ناڕەزایی رەسمی و پێشكەشكردنی سكاڵا بێت لەئەنجومەنی ئاسایش لەو بارەیەوە، حكومەتی عیراقیشی ئاگادار كردوەتەوە كە دەتوانێت كارتی ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەی نەوت لەو وڵاتەوەو داهاتە داراییەكانی وەك فشار بەكاربهێنێت و پەیمان و دەستەبەری رەسمی لەو وڵاتە وەربگرێت بە دووبارە نەكردنەوەی ئەو دەستدرێژیانە بۆ سەر سەوەری عیراق .
فراكسیۆنی یەكێتی داواشی لەحكومەتی توركیا كردوه كۆتایی بەكێشەكانی لەگەڵ رۆڵەكانی گەلەكەی بهێنێت بەشێوازێكی ئاشتییانەو دیموكراسی دوور لەو توندوتیژی و هێز و كردە سەربازییانەی كە بووەتە هۆی كەوتنەوەی زیانێكی زۆری ماڵی و مرۆڤی بەدانیشتووانی گوندە سنورییەكان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه كه فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیای له عیراق بانگهێشت كردوه و له‌پای دوباره‌بونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان و به‌زاندنی سنوری ئاسمانیی عیراق نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی داوه‌تێ.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندوه كه وه‌زاره‌ت ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا و به‌زاندنی سنوری عیراق و به‌ئامانجگرتنی چه‌ندین ناوچه‌ی چیای شنگال و مه‌خمور ده‌كات كه زیانی گیانی و ماڵیی به‌دواوه بووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق دژایه‌تیی خۆشی ده‌ربڕیووه بۆ به‌كارهێنانی خاكی عیراق وه‌ك باره‌گا و شوێنی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی كه ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بخاته مه‌ترسییه‌وه.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 13ی كانونی یه‌كه‌می 2018، فڕۆکه جه‌نگییه‌كانی تورکیا چەند ناوجەیەکی سەر بە قه‌زای مەخمور و چیای شه‌نگالیان بۆردومان کرد كه زۆر نزیکبووە لەو کەمپەی کە ئاوارەکانی باکوری کوردستانی تێدا دەژین، هاوكاتیش فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەند گوندێکی سەر بە شەنگالیان بۆردومانکرد.
PM:08:55:14/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت