سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن


وێستگە نیوز-

سەرەتای هەفتەی داهاتوو فەرمانبەرانی دوو وەزارەتی حکومەتی هەرێم مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ ئەوەدا مووجەی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیە تایبەتەکانیش دابەشدەکرێت".

بەگوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەکە "دواتر مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەکرێت و دابەسکردنی مووچە لە ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت".


PM:10:36:13/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 10388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت