كه‌شناسی‌ هه‌رێم رێژه‌ی‌ باران بارینی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز ـ

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا كه‌ نمه‌ بارانی كه‌م له‌ شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی دوروبه‌ری ده‌بارێت و له‌ هه‌ندێ‌ ناوچه‌ ته‌م دروست ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "تا دوای نیوه‌ شه‌و پێشبینی نمه‌ بارانی كه‌م ده‌كرێ به‌تایبه‌ت له‌ شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی دوروبه‌ری له‌گه‌ڵ دروستبوونی ته‌م له‌ هه‌ندێ ناوچه‌".

سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی بارانبارینیش له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردووی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی كانونی یه‌كه‌می 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ بڕی بارانبارینی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌مجۆره‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌:

هه‌ولێر 7.4 ملیمه‌تر

سلێمانی‌ 0.2 ملیمه‌تر

دهۆك 0.6 ملیمه‌تر

كه‌ركوك 0.9 ملیمه‌تر

پیرمام 11.3 ملیمه‌تر

چه‌مچه‌ماڵ‌ 1.4 ملیمه‌تر

زاخۆ 0.1 ملیمه‌تر

خه‌بات 5.4 ملیمه‌تر

دوكان 5.8 ملیمه‌تر

ئاكرێ‌ 4 ملیمه‌تر

بارزان 4.6 ملیمه‌تر

هه‌ڵشۆ 27 ملیمه‌تر

ئامێدی‌ 1.8 ملیمه‌تر

چۆمان 11.4 ملیمه‌تر

بازیان 3.2 ملیمه‌تر

بامه‌ڕنی‌ 1.2 ملیمه‌تر

سیده‌كان 16.8 ملیمه‌تر

ده‌ربه‌ندیخان 5.4 ملیمه‌تر

ماوه‌ت 3.2 ملیمه‌تر

كانی‌ ماسی‌ 2.4 ملیمه‌تر



PM:09:48:13/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 28112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو