له‌سه‌ر بوكێ، له زاوای دا
ئه‌نوه‌ر ئه‌لبه‌یره‌ق
وێستگه نیوز –
له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا له توركیا و به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوكێ ته‌مه‌نی كه‌م بوو، وێنه‌گره‌كه هێرشی كرده سه‌ر زاوا و لوتی شكاند.
رۆژنامه‌ی "Hurriyet Daily News"ی توركی بڵاویكرده‌وه كه له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا له شاری مالاتیا وێنه‌گرێك دوای ئه‌وه‌ی زانی كه بوكێ ته‌مه‌نی ته‌نها 15 ساڵه ده‌ستی له كاری وێنه‌گرتن هه‌ڵگرت و هێرشی كرده سه‌ر زاوا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه ئه‌نوه‌ر ئه‌لبه‌یره‌ق كه بۆ وێنه‌گرتنی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه هاتبووه ئاهه‌نگه‌كه، تێبینی كرد كه بوكێ منداڵ دیاره بۆیه پرسیاری ده‌رباره‌ی كرد و بۆی ده‌ركه‌وت كه ته‌مه‌نی 15 ساڵه، به‌وهۆیه‌وه تووڕه بوو و هێرشی كرده‌سه‌ر زاوا و لوتی شكاند.
ئه‌نوه‌ر ئه‌لبه‌یره‌ق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به شوودانی منداڵ ته‌نها بێڕێزییه و توندوتیژییه به‌رامبه‌ر منداڵان، بۆیه هیچ هێزێك نییه له جیهاندا ناچارم بكات وێنه‌ی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه بگرم".
ئه‌و وێنه‌گره ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هیچ په‌شیمان نییه له‌وه‌ی هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر زاوا و لوتی شكاندووه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری تووڕه‌بوونه‌كه‌ی، ئه‌نوه‌ر وتی: "زۆر بێزاربووم كاتێك بینیم بوكێ ده‌له‌رزێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه زاوا ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ری، ئه‌میش ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساوه و هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌ربڕیوه.
یاساكانی توركیا رێگاده‌ده‌ن كوڕان و كچان له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا هاوسه‌رگیری بكه‌ن و له هه‌ندێك حاڵه‌تی تایبه‌تیشدا رێگا به هاوسه‌رگیری كچان له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌دات و گه‌ر له‌و ته‌مه‌نه كه‌متر بێت، هاوسه‌رگیرییه‌كه نایاساییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا كێشه‌ی هاوسه‌رگیری به‌زۆر له‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:07:33:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت