پارێزگای سلێمانی و پارێزگای سنه لێكتێگهیشتنێكیان واژۆ كرد
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە
وێستگه نیوز ـ
پارێزگای سلێمانی و پارێزگای سنه واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگهیشتنێكیان له نێوانیاندا راگه‌یاند و پارێزگاری سلێمانیش روونكرده‌وه، كه باسیان له‌وه‌كردووه ئه‌و مه‌رزانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له ساڵی 2007ه‌وه تا ساڵی 2015، پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای كوردستان، شه‌ش یاداشتنانه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆكردووه، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووش‌دا به‌هیمه‌تی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی پێداچوونه‌وه به‌و یاداشتنامانهدا كراوه.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: "ئه‌مڕۆ یاداشتنامه‌ی حه‌وت له نێوان هه‌ردوولا واژۆكرا، كه خاڵ و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌مه‌رزه‌كان كاراتر بكرێت، ئه‌و مه‌رزانه‌ی گرفتیان هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌تایبه‌ت مه‌رزی سه‌یران به‌ن كه هاوشێوه‌ی مه‌رزه‌كانی دیكه خه‌ڵك بتوانێت هاتوچۆی تیادا بكات، رێگریكردن له‌ماده‌ی هۆشبه‌رو قاچاخ".
ئه‌وه‌شی باسكرد: "ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان و كارئاسانی له‌مه‌رزه‌كان بۆ هاتوچۆكردنی هاوڵاتیان".
هــ. ر
PM:11:27:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت