پێشبینیی كه‌شناسی بۆ بارانبارینی ئه‌مشه‌و
وێستگه نیوزـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و بارانبارین له ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك و هه‌وڵر به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات رێژەی بارنبارینی بۆ 12 كاتژمێری رابردوی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمیش ئاشكراكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیی كردوه ئه‌مشه‌و تا سبه‌ینێ چوارشه‌ممه بارانبارین له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر به‌رده‌وامبێت، راشیگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه بارانه‌كه بگاته هه‌ندێك له ناوچه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه سنوریه‌كانی پارێزگای دهۆك.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی بارانبارینیش له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری ربردووی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی كانونی یه‌كه‌می 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڕی بارانبارینی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌مجۆره بڵاوكردوه‌ته‌وه:
زاخۆ 1.3 ملم
ئامێدی 0.4 ملم
بامه‌رنێ 0.8 ملم
كانی ماسی 1.8 ملم
مانگیش 0.6 ملم
PM:09:57:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 16268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت